Terms and Conditions
1. گهڕاندنهوهی پاره
هەموو فرۆشتنێک بڕیاری کۆتایی ن ، و هیچ پاشگەزبوونەوەیەک ڕێگەپێدراو نیە، لە حاڵەتی تایبەت دا ستافی کۆمپانیا بڕیار دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی پارە یاخود نا.
2. وهرگرتنی داواكاری پڕۆژه
بەکارهێنەر پێویستە بە وردی و بە دیاریکراوی باسی سیستەم و بەرهەمی داواکراو بکات، و بەرهەم و سیستەمەکان بەپێی وردەکاری و داواکاریە نوسراوەکان دروست دەکرێن، بەدەر لەوە هەر زیادکردنێک لە داهاتو یاخود دوای پارەدان بە زیادکردن ئەژمار ئەکرێت و هەژمارکردنی پارەش لە پرۆژەکە دەگۆڕێت.
3. شێوازی پێدانی پاره
فرۆشتنەکان سەرجەمیان بە پێشەکی پارە دەدرێت تەنها لە هەندێک حاڵەتی تایبەت دا نەبێت.
4. مافی پاراستنی بهرههم
هیچ بەرهەمێکی کۆمپانیاکەمان ڕێگە پێدراو نیە بفرۆشرێتەوە یاخود ببەخشرێت بە شوێن و کەسی تر بەبێ پرس و ڕێگەپێدانی ستافی کۆمپانیا.
5. ڕێكاره یاساییهكان
سەرجەم یاساکانی وڵاتی عێراق و ئەو هەرێم و ناوچەیەی کە سیستەمەکەی تێدا بەکاردەهێنرێت بەسەر بەرهەمەکانماندا دەسەپێن و پێویستە ڕەچاوی یاسا بکرێت.
6. سزای یاسایی
بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نیە بەرهەمەکانی ئێمە بەکاربهێنرێت لە هیچ کارێکی نایاساییدا و بەهەمو جۆرێک ڕێگەپێنەدراوە بەرهەمەکانمان بۆ هەر کارێکی قەدەغەکراو بەکاربهێنرێت.
7.ئهركی له ئهستۆگرتنی كێشهكان
کێشە و کەموکورتی لە دوای وەرگرتنی سیستەم لەلایەن بەکارهێنەرەوە پێویستە ڕاستەوخۆ ستاف ئاگادار بکرێتەوەو ستاف بڕیار دەدات لە شێوازی چارەسەرکردنی کێشەکاندا.
8.مافی گهڕاندنهوهی پاره
کێشە و کەموکوڕتی و شکست هێنان لە دروستکردنی سیستەمی دیاریکراو لەدوای پارەدان، پارەی گێڕدراوە یەکسان دەبێت بە پارەی وەرگیراو.
9.مافی وهستاندنی پاڵپشتی
ستاف دەسەڵاتی وەستاندنی پاڵپشتی هەر پرۆژەو سیستەمێکی دروستکراوی هەیە لە هەر کاتێکدا.
10.ئهركی پابهندبوونی كات
كڕیار بۆی ههیه له بهرامبهر ههر دواكهوتنێكی ئهنجامدانی ههر پڕۆژهیهك داوای قهربوو بكاتهوه به مهرجێك دواكهوتنهكه هۆكارهكهی زیادكردنی فهنكشنی تازه نهبووبێت بۆ سیستهمهكه.
ئەم مەرجانە بەسەر هەموو کڕیار و بەکارهێنەرێکدا سەپێندراوە کە بەرهەمەکانی Digic بەکاربهێنێت و بەکارهێنەران و کڕیاران پێویستە پابەندبوونی خۆیان دەرببڕن لەپێش کڕیندا و پابەندبن بەو خاڵانەی سەرەوە و لەهەر کات و حاڵەتێکدا، و پابەند نەبوون بە هەر کامێک لەو خاڵانەوە مافی ئەوە دەدات بە کۆمپانیا کە بەتەواوی پاڵپشتی و چالاکی پرۆژەکە ڕابگرێت و هیچ بڕە پارەیەکیش ناگەڕێندرێتەوە بۆ کڕیار.
ڕازیم ناڕازیم